بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلێکەوە دوو کەس لە گەرمیان برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو، لە نزیک کاتژمێر 2:30 خولەک لەسەر رێگای کەلار – کفری نزیک گوندی حاجی عەواد، ماتۆڕسکیلێک بە ئاڕاستەی قەزای کەلار رۆیشتووە و وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکەوە لێخوڕ و سەرنشینێکی ماتۆڕسکیلەکە برینداربوون، گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

هاوکات باس لەوەشکراوە، بریندارەکان لەدایکبووی ساڵی 1995 و 2004ن و دانیشتووی ناحیەی رزگاری سەر بەقەزای کەلارن، و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران.

جێگەی ئاماژەیە، هەر شەوی رابردوو، لە گەرمیان چەند رووداوێکی دیکەی هاتوچۆ روویانداوە و بەهۆیەوە بە کۆی گشتی رووداوەکان شەش کەس برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: عێراق چاوی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمە بۆ ناردنی مووچە

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەموو چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانن. شیروان میرزا، ئەندامی…
Total
0
Share