دوا بڕیاری حكومەتی عێراق لەبارەی مووچەوە ئاشكراكرا

سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان ئاشكرایدەكات، لە بەغداد پێیان راگەیەندراوە كە دەبێت مووچەی پێشمەرگە دێرینەكان لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە و بەپشتبەستن بە بڕیاری دادگای فیدراڵی مووچە بەبانكی بكرێت نەك هەژماری من.

جەمیل هەورامی، سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی بەغدایان كردووە و پێیانراگەیەندراوەكەدا دەبێت لە رێگای بانكە فیدڕاڵییەكانەوە مووچە بەبانكی بكرێت كە بریتین لە بانكەكانی رەشید، رافیدەین و TBI.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق روونە كە دەبێت لە رێگای بانكە فیدڕاڵییەكانەوە مووچە بەبانكی بكرێت و لە كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەغداد رێككەوتین لەسەر ئەوەی بەبانكیكردنی مووچەی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان لەرێگای TBIیەوە بكرێت.

باسی لەوەشكرد، ئەو دۆخەی لە چەند مانگی رابردوودا دروستبووە، كێشەیەكی گەورەی دارایی بۆ ئەندامەكانی رێكخراوەكەمان دروستكردووە و پێویستی بە چارەسەركردن بووە و لەبەر ئەو هۆكارەش سەردانی بەغدادمان كردووە و ئامانجمان چارەسەركردنی كێشەكان بووە.

ئەوەشی روونكردەوە، جگە لە مووچەكان كۆمەڵێك كێشەی دیكە هەن كە دەبێت چارەسەربكرێن و ئەو ماف و ئیمتیازاتانەی دەبێت بۆمان دابینبكرێت و نەكراوە و لەسەر ئەو پرسانەش لەگەڵ بەغداد گفتوگۆمان كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی خۆپیشاندان دژی هێرشەکەی سەر هەولێر ئەنجامدەدرێت

لەچەند وڵاتێکی ئەوروپا کوردانی تاراوگە خۆپیشاندان دژی هێرشەکەی سەر هەولێر ئەنجامدەدەن. کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی…
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی مێژوويه‌كى درێژى خه‌باتى له‌پێناو مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا هه‌يه‌

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە 51هەمین ساڵیادی دامەزراندنی…
Total
0
Share