وەزیری تەندروستیی عێراق پشكی هەرێم لە دەرمان ئاشكرادەكات

وەزیری تەندروستیی عێراق دەڵێت، پشكی هەرێم لە دەرمان پەیوەندیدارە بەو بودجەیەی تایبەت بەو پرسە دیاریكراوە.

ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق رایگەیاند، دابەشكردنی دەرمان بەسەر سەرجەم پارێزگاكاندا لەسەر بنەمای دوو پێوەرە، یەكەمیان ژمارەی دانیشتووان و دووەمیش هەڵسەنگاندنی پێویستیی پارێزگاكە.

روونیشیكردەوە، هەموو دامەزراوەیەكی تەندروستی پێداویستیی ساڵانەی خۆی پێشكەش دەكات، لەسەر ئەو بنەمایە و بنەمای رێژەی دانیشتووان، وەزارەتەكەیان دەرمان بەسەر دامەزراوەكاندا دابەشدەكات.

دەربارەی پشكی هەرێمیش حەسناوی وتی، “پرسی دەرمان لە هەرێمی كوردستان پەیوەستە بە بودجەی هەرێم”، ئەوەشی وت، “بودجەی دەرمان بۆ هەرێم گەیشتووەتە 216 ملیار دینار لە كۆی بودجەی تەرخانكراو بۆ هەرێم”.

ئەو وەزیرە دووپاتیشیكردەوە، وەزارەتەكەیان سەرەڕای بوونی بودجەیەكی تایبەت بە دەرمان لە هەرێم، پاڵپشتیی دامەزراوە تەندروستییەكانی دەكات بە چارەسەركردنی نەخۆشان و زیادكردنی ژمارەی دەرمان.

بابەتی پێشتر

كورد هەڵبژاردنی چەسپاندنی پێگە لە كەركوك ئەنجامدەدات

بابەتی دواتر

کۆنگرەى چاڤی پیش یارییەکەى ئالاڤێس

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share