دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر دەبیسترێن

بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر چەند جارێک دەنگی تەقینەوە لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیسترا.

شایەتحاڵێک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “كەمێك پێش ئێستا چەند جارێك لە دەوربەری فڕۆكەخانەی هەولێر گوێبیستی دەنگی بەهێز بووین”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا کە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە دەستیکەوتووە، “دەنگی تەقینەوەکان مەشقی سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانانە”.

لە ماوەکانی رابردووشدا چەند جارێکی دیکە هەمان دەنگ و لە نزیک هەمان شوێن بیستران و دواتر دەزگا ئەمنییەکان هۆکارەکەیان بۆ مەشقی ئاسایی هێزەکانی هاوپەیمانان گەڕاندەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: بە هەمواری یاسای بودجە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگای سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “بە دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگای سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوە” د.…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە کۆچی دوایی مامۆستا حسێن عارف کایەی نووسین و ڕۆشنبیری ناوێکی دیار و درەوشاوەی لەدەستدا

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نووسەر حسێن عارف پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share