بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان: بەنداوەکە %30 ی ئاوی تێدایە

بەنداوی دوكان

بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایگەیاند، لە ئێستادا بەنداوەکە %30 ی ئاوی تێدایە ئەمەش رێژەیەکی باشە بۆ ئەم کاتە.

کۆچەر عومەر بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “حاڵەتێکی ئاساییە کە ساڵانە لەم کاتەدا ئاوی بەنداوەکە کەمبکاتەوە، چونکە بەپێی پێویست بەردراوەتەوە و بەکارهێندراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئێستادا بەنداوی دوکان %30 ئاوی تێدایە، بەراورد بە کاتەکەی رێژەیەکی باشە، هیوادارین بۆ ئەمساڵیش باران بڕێکی باش باران ببارێت و رێژەی ئاوەکە جارێکی دیکە بەرزببێتەوە، هەرچەندە تا ئێستا هیچ جۆرە پێشبینییەک نییە بۆ بڕی بارانی ئەمساڵ”.

بابەتی پێشتر

جۆ بایدن بانگهێشتی ممحەمەد شیاع سودانی دەکات بۆ کۆشکی سپی

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش دەفرۆشێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share