کۆنگرەى چاڤی پیش یارییەکەى ئالاڤێس

لە دوو یاریی ڕابردودا باش نەبوین، پێویستە ڕیزەکانمان ڕێکبخەینەوە و ناسنامەى خۆمان پیشان بدەین

ئێستا کاتی ڕاهێنان و گۆڕانکاریە ، پێویستە ڕیتمی یاریکردن و شێوازی خۆمان وەربگرینەوە

قسەمان لەگەل لاپۆرتا کرد و ئەو متمانەیەکی زۆری پێداین

یاریزانەکان تینو بردنەوەن، من زۆر ژوری خۆگۆڕینم بینیوە، بەڵام ئەمەى ئێستا باشترینە کە تا ئێستا بینیبێتم

دی یۆنگ بۆ یاریی رایۆڤالیکانۆ ئامادە دەبێت

ئەمەى ئێستا رودەدات کارەسات نییەو تواناى چارەسەرکردنمان هەیە

پێویستە شێوازی خۆمان وەربگرینەوە و هەموو یاریزانەکانیش بەشداربن

لەم چەند یارییەدا بە باشی هێرشمان نەبردوە و بە باشیش ئاگامان لە لیڤاندۆڤسکی نەبوە

لە ژوری خۆگۆرین کەشێکی باش هەیە و هیچ کێشەیەکمان نییە

ئینگۆ مارتینێز تایبەتمەندی زۆری هەیە و یەکێکە لە گرێبەستە باشەکانمان

بابەتی پێشتر

وەزیری تەندروستیی عێراق پشكی هەرێم لە دەرمان ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

بیلینگهام پێکانی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share