بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ئێوارە بۆ پەڵە هەور و هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەگۆڕێت،پلەکانی کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.
ئاشکراشیکرد، “سبەینێ هەینی ئاسمان پەڵە هەور پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.