سلێمانی.. كرێكارێك لە نهۆمی 12ی پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون كەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

كرێكارێك لە نهۆمی 12ی پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی كەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا.

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كەمێك پێش ئێستا كرێكارێك كە تەمەنی 30 ساڵ بووە لە یەكێك لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لەشاری سلێمانی كەوتەخوارەوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو كرێكارە خەڵكی سوریا بووە و بۆ كاركردن لە شاری سلێمانی نیشتەجێبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: دوای هەمواری یاسای بودجە لە 618 ملیار دینارەكە زیاتر بۆ هەرێم دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بابەتی ژمارەی مووچەخۆران كێشە بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروستناكات و دوای…
Total
0
Share