تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە كە دوێنێ لە ڕووباری سیرواندا خنكا

بەیانی ئەمڕۆ، تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە كە دوێنێ لە ڕووباری سیرواندا خنكا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنووری گەرمیان گواستیەوە، ڕۆژی پێنجشەممە گەنجێك بەمەبەستی مەلەكردن سەردانی ناوچەكەی كردووە و لە ڕووبارەكەدا خنكاوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گەنجە دانیشتووی ناحیەی ڕزگاری بووە و بەیانی ئەمڕۆ هەینی، تیمەكانی بەرگریی شارستانی و ژمارەیەك لە كەسوكاری ئەو گەنجە تەرمەكەیان دۆزییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share