کارەبای سلێمانی نرخی مۆلیدەی سیتییەکانی دیاریکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند کە نرخی کارەبای کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوونیان بۆ مانگی نیسان دیاریکردووە.

لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانیدا هاتووە، “بەپێی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو بەدواداچوونەی بۆ خەرجیی موەلیدەی ستییەکان کراوە نرخی کیلۆوات/کاتژمێرێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بریتیە لە 298 دینار”.

ئاماژە بەوەکراوە، نرخی ئەو بڕە کارەبایە لە مانگی ئازاردا 395 دینار بووە.

جەختکراوەتەوە کە پێویستە سەرجەم ستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزە لە شارێكی كوردستان روویدا

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: گەرمای هاوینی ئەمساڵ مەترسیدار دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بەرچاوی نوێنەرانی کونسوڵخانەکانی کەنەدا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا گۆهدار زێباری سزادرایەوە

ئەمڕۆ لە دادگای هەولێر نوێنەرانی کونسوڵخانەکانی کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا ئامادەی دادگاییکردنی گۆهدار زێباری زیندانیکراوی بادینان ئامادەبوون…
Total
0
Share