لە هەڵەبجە تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی لە پارێزگای هەڵەبجە راگەیاند کە لەلایەن دادگای هەولێرەوە داواکرابوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “لەدرێژەی گەڕان و بەدواداچوونەكان بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی فەرمانی گرتنیان هەبووە لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكیان لەپارێزگای هەڵەبجە دەستگیركرد كە بەپێی ماددەی 406 فەرمانی گرتنی هەبووە”.

ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار ( ه ، س ، ب ) بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێك لە جۆری دەمانچە لەگەڵ هەندێک کەلوپەل کە بە تۆمەتباربووە”.

بابەتی پێشتر

لیژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی بەهای دۆلارەوە داوایەک لە لایەنە سیاسییەکان دەکات

بابەتی دواتر

نرخی نەوت گەیشتە نزمترین ئاستی لە سێ مانگی رابردوودا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share