نرخی نەوت گەیشتە نزمترین ئاستی لە سێ مانگی رابردوودا

ئەمڕۆ نرخی نەوت نزمبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد و گەیشتە نزمترین ئاستی لە سێ مانگی رابردوودا.

ئەمڕۆ چوارشەممە یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 81.36 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 77.02 فرۆشرا.

دابەزینی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی یەدەگی نەوتی ئەمریکی کە هەفتەی رابردوو گەیشتە 12 ملیۆن بەرمیل.

لەماوەی سێ مانگی رابردوودا ئەمە یەکەمینجارە نرخی نەوت بەو شێوەیە دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری دووکان: لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 116 هەزار گەشتیار سەردانی دووکانیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دووکان، ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 116 هەزار گەشتیار سەردانی دووکانیان کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دووکان،…
Total
0
Share