هەوری ماماتۆس له‌ ئاسمانی ناوچەیەكی هەرێم دەرکەوت

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، هەوری ماماتۆس له‌ ئاسمانی‌ ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەرکەوت.

شارەزایان دەڵێن، هەوری ماماتۆس بە یەکێک لە سەرسووڕهێنەرترین دیاردە سروشتییەکان دادەنرێت و لە بڵق دەچێت و لە کۆمەڵێك هەور پێكدێت، کە شێوەیان هێشووییە و بە درێژایی سەدان کیلۆمەتر بە پانتایی ئاسماندا بڵاودەبنەوە.

هەوری ماماتۆس کاتێك شێوە دەگرێت و لە ئاسماندا دەردەكەوێت، کە چینەکانی هەوا بەرزبن و تا رادەیەك شێداربن، یاخود لەژێر ئەم هەورانەدا چینی وشک هەبێت و لە ئەنجامدا هەور لە ناوچەیەكی دیاریكراوی بۆشاییدا بەو شێوەیە دەردەکەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواستنەوەی سلێمانی: ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانین هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێین

بەرپرسێكی بواری گواستنەوە رایدەگەیەنێت، ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانن هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێن. لەگەڵ ئەوەی شەقامەکان قەرەباڵغییەکی…
Total
0
Share