زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلانی مۆڵەتی خوێندن رادەگەیەنێت

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەبارەی پلانی مۆڵەتی خوێندنەوە ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ”ئێستا مامۆستایان و فەرمانبەران دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن”.

لە راگەیەندراوێکدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، ”مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان ئاگاداردەکەینەوە ئێستا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ پلانی مۆڵەتی خوێندن لەو بەشانەی کە دیاریکراوە و لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە پەسەندکراوە”.

دەشڵێث، ”پێشکەشکاران دەتوانن لەرێگەی کۆلێژ و پەیمانگاکان و ئەو بەشانەی کە پەیوەندی بە بوارەکەیانەوە هەیە داواکاری پێشکەش بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو مووشەك ئاراستەی بنكەیەكی سەربازیی توركیا كرا بەڵام لە نزیك سەنگەرێكی پێشمەرگە كەوتەخوارەوە

كەمێك لەمەوبەر بە مووشەك هێرشیكرایە سەر سەربازگەی توركیا لە زێلكان، بەڵام مووشەكەكان لە نزیك سەنگەرێكی پێشمەرگە كەوتنەخوارەوە. سەرچاوەیەك…
Total
0
Share