لیژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی بەهای دۆلارەوە داوایەک لە لایەنە سیاسییەکان دەکات

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان دەکات کۆبوونەوەیەکی بەپەلە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی ئەنجامبدەن.

لەو بارەیەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند، “پێویستە دانیشتنێکی بەپەلە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەئامادەبوونی سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان و پسپۆڕانی ئابوری ئەنجامبدرێت”

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “هۆکاری زۆر هەیە بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، لەوانە خەرجنەکردنی بودجە بەشێوەی پێویست، کێشەی بەدەستهێنانی دۆلار لەلایەن کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەران و بازرگانانەوە، ئەمە بێجگە لەوەی کەسانێک هەن دەیانەوێت بەشێوەیەکی نایاسایی کۆنترۆڵی بەدەستهێنانی دۆلار بکەن”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لە عێراق ناجێگیرە، سەرەڕای ئەوەی بانکی ناوەندیی عێراق چەندین رێگای گرتۆتەبەر بۆ جێگیرکردنی بەهای دینار، هاوکات لە ئێستادا بەهای 1 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکاندا 1600 دیناری تێپەڕاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێبەر ئەحمەد: بوونی پەكەكە لە شەنگال ناسەقامگیرییە بۆ ناوچەكە و پێویستە كۆتایی پێبهێنرێت

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سەردانی شاندەكەی حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی دۆسیەی ئەمنییە لە چەند ناوچەیەكدا…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ناشتنی مردوو لە گۆڕستانی نوێی شاری سلێمانی بێبەرامبەرە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ناشتنی مردوو لە گۆڕستانی نوێی شاری سلێمانی بێبەرامبەرە. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە…
Total
0
Share