سەڵاحەدین بەهادین و بەرهەم ساڵح لەبارەی کۆچبەرانی بیلاڕوسیاوە قسەیانكرد

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق قسەیکردووە لەبارەی دۆزی كۆچبەرە کوردەکانی بیلاروسیاوە، ئەویش بەڵێنیداوە بەردەوامبێت لە دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک.

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگەیاند، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لەبارەی كێشەی هاوڵاتییە كۆچبەرانی هەرێم و عێراق كە ڕوویان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە، قسەیانكردووە، “جەختكرایەوە، ئەو هاوڵاتییانەی هەرێم و عێراق كە لە سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریانخواردووە و ڕێگەیان لێگیراوە لەو چۆڵەوانی و سەرمایە و بەبێ خۆراك و پێداویستیی ڕۆژانە ماونەتەوە، پێویستە بەزووترین كات بەدەمەوەچوونیان بۆ ئەنجام بدرێت لەو مەینەتییەی تێیكەوتوون ژیانیان ڕزگاربكرێت”.

ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو ڕاشیگەیاندووە، “لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا، بە سوپاسەوە سەرۆك كۆماری عێراق بەڵێنیدا بەردەوام هەوڵی خۆی بدات لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ ڕزگاركردنی ئەو گەنج و خێزان و منداڵانەی كە لەو سنوورە گیریان خواردووە”.

بەهۆی ڕێگرییەکانی پۆلیسی پۆڵەنداوە، سەدان کۆچبەری کورد لە سنووری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریانخواردووە و بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماوە، بەشێک لە خێزانەکان، کە منداڵیان لەگەڵە، داوای هاوکاریی بەپەلە دەکەن.

بابەتی پێشتر

ڕێژەی وەرگرتنی دەرچووان كرایە 90% و دەگەیەنرێتە 100%

بابەتی دواتر

ئاژانسێكی ڕوسی: پێدەچێت ئەمڕۆ توركیا هێرشبكاتەسەر ڕۆژئاوای كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری پەنابەرانی باکووری کوردستان: بکوژانی کوردانی باکوور لە رێگەی هەولێرەوە رزگاریان دەبێت و دەچنەوە بۆ تورکیا

نوێنەری پەنابەرانی باکووری کوردستان لەبارەی کوژرانی هاوڵاتییەکی باکووری کوردستان لە ناو فامیلی مۆڵی دهۆک رایگەیاند، “ئەمڕۆ دوو رۆژە…
Total
0
Share