ئەمریکا بەدواداچوون بۆ پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکات

کۆنسوڵی ئەمەریکا  لە هەرێم رایگەیاند، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکەین.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، كەمال محەمەد، وەزیری كارەبا و سامانە سروشتییەكان پێشوازیی لە مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی  ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان كرد.

وەزارەتەکە دەڵێت، لەبارەی پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردنی نەوت و دەرکردنی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵی، کۆنسوڵی ئەمەریکا وتی لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێم دەکەین و دەزانین ڕاگرتنی نەوت کاریگەریی خراپی بۆ سەر داهات  و کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستان هەبووە.

باس لەوەشدەکات، لە کۆبوونەوەکەدا کۆنسوڵی ئەمەریکا رایگەیاندووە، چارەسەرکردنی کێشەی داهات و پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز کاری لەپێشینەی سیاسەت و بەرنامەی واشنتۆن دەبێت.

لە رۆژی 25ی مارسی 2023 وە، پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیراوە، ئەوەش دوای ئەوەی حکومەتی عێراق سکاڵایەکی لە دادگای پاریس بردەوە کە لەسەر هەرێمی کوردستان تۆماریکردبوو، بەو هۆیەوە نەوتی هەرێم لەڕێگای کۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت.

 

 

بابەتی پێشتر

چوار کەس بە تۆمەتی هەڵکەندنی بیر دەستگیرکران

بابەتی دواتر

مامۆستایانی هەولێر بەیاننامەیەکی ناڕەزایی بڵاودەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی گەرمیان: لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی نەخۆشەکەی نەخۆشخانەی لایف پێکدەهێنین

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی  تەندروستیی گەرمیان ئاشکرایکرد، ئەو ژنە دووگیانەی شەوی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی لایف گیانیلەدەستداوە تا ئێستا هۆکارەکەی…
Total
0
Share