کارەکانی پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری بە کوێ گەیشتووە؟

ئەندازیاری گشتیی پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری رایگەیاند، کارەکانی پڕۆژەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە، بەڵام ناتوانرێت وادەیەک بۆ کۆتاییهاتنی دیاریبکرێت.

هێمن جەلال ئەندازیاری گشتی پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری بە تۆڕی میدیای ئێستای ڕاگەیاند، “لە ئێستادا %70 ی کارەکانی پرۆژەکە تەواوبوون و تەنها %30 ماوە، واتە پڕۆژەکە گەیشتووە بە قۆناغی کۆتایی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناتوانن وادەیەک دیاریبکەن بۆ تەواوبوونی پرۆژەکە، چونکە زۆرکات بەهۆی نالەباری کەشوهەوا کارەکانمان وەستاندووە، لەمەو دواش ئەگەری ئەوە هەیە دووبارە بەهۆی هاتنی سەرما و بارانبارین ئاستەنگمان بۆ دروست بێت.

باسی لەوەشکرد، ئەم پڕۆژەیە لە دوای تەواوبوونی %90 ی قەرەباڵغی لەسەر شەقامەکە کەمدەکاتەوە کە رێگەیەکی سەرەکییە بۆ بەستنەوەی شاری سلێمانی بە زۆرینەی پارێزگاکانی عێراق.

کارکردن لە پڕۆژەی باخی بەختیاری  لە 1 ئەیلولی  2022 دەستیپێکردووە تا ئێستا بەردەوامە.

 

بابەتی پێشتر

مامۆستایانی ناڕازی وەڵامی وەزارەتی پەروەردە دەدەنەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی زانیاریی نوێی لەبارەی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 ئاشكراكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share