تەندروستیی گەرمیان: لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی نەخۆشەکەی نەخۆشخانەی لایف پێکدەهێنین

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی  تەندروستیی گەرمیان ئاشکرایکرد، ئەو ژنە دووگیانەی شەوی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی لایف گیانیلەدەستداوە تا ئێستا هۆکارەکەی نازانرێت، بۆ لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانیشی لیژنەیەک پێکدەهێنن.

شەوی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی لایف-ی تایبەت ژنێکی دووگیان گیانیلەدەستدا، کەسوکارەکەی هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی بۆ کەمتەرخەمی تیمی نەخۆشخانەکە و پزیشی نەشتەرکار دەگێڕنەوە، بەڵام کارگێڕیی نەخۆشخانەی لایف دەنگۆکان ڕەتدەکەنەوە.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو ژنەی شەوی ڕابردوو لەژێر نەشتەرگەریدا گیانیلەدەستداوە، تەمەنی 30 ساڵ بووە، پێشتر دوو منداڵی دیکەی بە سروشتی بووە، تائێستا نازانرێت نەشتەرگەرییەکەی بەپەلە بووە یان لەسەر داواکاریی خۆیان بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان بۆ بەدواداچوون لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی پێکهێناوە، لە ئەمڕۆوە لیژنەکە بەئامادەبوونی نوێنەری داواکاری گشتی دەستبەکاردەبێت.

تەرمی ژنەکە ئێستا لە پزیشکی دادی سلێمانییە، تەندروستیی گەرمیان چاوەڕێی ئەنجامی توێکارییەکانی پزیشکی دادوەری دەکات.

بابەتی پێشتر

لەمەودوا هاوڵاتییان دەتوانن پابەندنەبن بە پێدانی پارەی کۆکردنەوەی خاشاک و سزای هاتوچۆ

بابەتی دواتر

زیاتر لە 50 دۆنم زەوی چاڤیلاند لەبری قەرز دەفرۆشرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share