جارێکی دیکە مامۆستایان له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییان له‌باره‌ی دواكه‌وتنی مووچه و دامه‌زراندن و پلە بەرزکردنەوە ده‌ستپێكرد.
له سلێمانی مامۆستایان و مووچه‌خۆران له شه‌قامی سالم، له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا كۆبوونه‌وه و جه‌ختیان له‌سه‌ر داواكردنی مووچه له‌كاتی خۆی و دامه‌زراندنی وانه‌بێژان و بەرزکردنەوەی پلەکانیان كرده‌وه.
لەلایەکیترەوە لە هەریەکە لە هەڵەبجە، گەرمیان و رانیە خۆپیشاندان له‌لایه‌ن مامۆستا و مووچه‌خۆرانه‌وه دەستیپێکرد و جەخت لە داواکانیان دەکەنەوە و دەڵێن، “لەسەر هەڵوێستەکانمان بەردەوامدەبین تا دەگەین بەو مافانەی ساڵانێکی زۆرە هەوڵی بۆ دەدەین”.