هاتوچۆی هەولێر: تایەی ئۆتۆمبێل وەك هاوڕێی خراپە لە كاتی تەنگانەدا دووچاری كێشەت دەكات

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر پەیامێك ئاڕاستەی شۆفێران دەكات و دەڵێت، ” تایەی ئۆتۆمبێل وەك هاوڕێی خراپە لە كاتی تەنگانەدا دووچاری كێشەت دەكات.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتيی هاتوچۆی هەولێر لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كاتژمێر 5ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە جۆری تۆیۆتا لەسەر شەقامی 120 مەتری و نزیك شوقەكانی “لالاف”، لەكاتی ڕۆیشتنی بەخێرایی و بەهۆی تەقینی تایەی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكەوە كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی كێشا بە ئۆتۆمبێلێكی دیكە دواتر خۆی كێشاوە بە ڕاگری تەنیشتی ڕێگاكەدا.

ئاشكرایكرد، ڕووداوەكە زیانی گیانی نەبوو، بەڵام زیانی مادديی لێكەوتووەتەوە.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وتی، ” تایەی ئۆتۆمبێل وەك هاوڕێی خراپە لە كاتی تەنگانەدا دووچاری كێشەت دەكات “.

بابەتی پێشتر

نرخی ماددە خۆراكییەكان دادەبەزێت

بابەتی دواتر

دژی سەردانەكەی مەسرور بارزانی سبەینێ لە بەریتانیا خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share