كەسێك بە تۆمەتی رفاندن و دەستدرێژی بۆسەر منداڵان لە كەركوك دەستگیركرا

هەواڵگریی سەربازی دەستگیركردنی “دەستدرێژیكاری سەر منداڵان” لە بۆسەیەكدا لە كەركوك رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی رایگەیاند، پشتبەست بە زانیاریی هەواڵگریی ورد و پاش گەیاندنی سكاڵای دانیشتووانی ناحیەی مولتەقا بە فیرقەی هەشتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان، بۆسەیەكی گونجاو لە ناوچەی گوندی ئۆبیتر دانرا.

بۆسەكە بووەهۆی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك بە “سەرنجڕاكێشان و رفاندنی منداڵان و دەستدرێژیكردنەسەریان” لە ناحیەی مولتەقای سەر بە پارێزگای كەركوك.

بەپێی راگەیەندراوەكە تۆمەتبار رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: ژمارەیەک بڵندگۆ دەستیبەسەرداگیرا کە هاوڵاتییانی بێزارکردبوو

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لیژنەکانیان بەردەوامن لە گەڕان و بەسەرکردنەوەی بازاڕ، فرۆشگا و شوێنە گشتییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ناوبازاڕی…
Total
0
Share