بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین/گەرمیان رایگەیاند، ئاسن فرۆشان ئاگادار کرانەوە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و کرێکارەکانیان، لەکاتی هەبوونی هەر پارچە تەقەمەنییەک دەستکاری نەکەن و دەستبەجێ پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٨٢)ی دەزگای مین بکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین/گەرمیان، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ، تیمی هۆشیارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین/گەرمیان، لە ناوچەی پیشەسازی کەلار سەردانی (ئاسن فرۆشەکان)یان کرد.
باس لەوەش کراوە، سەردانەکە بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی هۆشیارکردنەوە بە ئاسن فرۆشەکان و کرێکاران بوو لە مەترسییەکانی مین و پارچە تەقەمەنی جۆراوجۆر و دابەش کردنی گۆڤار و بڵاوکراوە بەسەر ئامادەبوان و هەڵواسینی تابلۆی هۆشیارکردنەوە لە ئۆفیسی ئاسن فرۆشەکان.
بەپێی راگەیاندراوی بەرێوەبەرایەتییەکە، ئاسن فرۆشان ئاگادار کرانەوە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و کرێکارەکانیان، لەکاتی هەبوونی هەر پارچە تەقەمەنییەک دەستکاری نەکرێت و دەستبەجێ پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٨٢)ی دەزگای مین بکەن ، بەمەبەستی هەڵگرتنەوەی لە لایەن تیمی تایبەتمەند و پسپۆڕی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/گەرمیان.