توێژینەوەیەك: گۆڕانێكی بچوك لە ژەمەكانتدا ئاووهەوا دەپارێزێت

هیچكات بیرت لەوە كردووەتەوە كە هەڵسوكەوتە خۆراكییەكانت كاریگەری هەیە لەسەر پاراستنی ژینگە و ئاووهەوا؟ ئەمە ئەو پرسەیە كە توێژینەوەیەكی نوێی ئەمریكی پێیگەیشتووە. گۆڕانكاریی سادە لە ژەمەكانتدا دەبێتەهۆی كەمبوونەوەی ئەو دەردراوانەی هۆكارن بۆ قەتیسبوونی گەرما.

توێژینەوە ئەمریكییەكە گەیشتە ئەنجامی بوونی پەیوەندی لەنێوان خواردنی ژەمێكی تەندروست و سنووردانان بۆ دەردانی كاربۆن. ئەمەش هیچی پێویست نییە جگەلە گۆڕانكارییەكی سادە لە پێكهێنەرەكانی ژەمە خۆراكەكەتدا.

تیمێكی توێژینەوە لە زانكۆی تۆلاین-ی ئەمریكی دەڵێن، گۆڕانكاریی سادەی وەك خواردنی گۆشتی پەلەوەر لەجیاتی گۆشتی سوور، یان خواردنی ئەو بەرهەمانەی سەرچاوەكەی رووەكە لەجیاتی بەرهەمەكانی شیری مانگا وەك نمونە، دەشێت ببێتەهۆی كەمبوونەوەی كاربۆن لەو خۆراكانەی گەلی ئەمریكا دەیخۆن بە رێژەی 35%، لەهەمان كاتیشدا بەهای خۆراكیی ژەمەكە بە رێژەیەك لەنێوان 4% بۆ 10% بەرزدەكاتەوە.

توێژینەوەكە لە گۆڤاری وەرزیی (Nature Food) بڵاوكراوەتەوە و تیایدا تیشك دەخاتەسەر “گۆڕانكاریی سنووردار” كە زانایان پێیانوایە هانی بەكاربەران دەدات لەسەر گرتنەبەری رێچكەیەكی هاوڕێی ژینگە لە هەڵسوكەوتە خۆراكییەكانیاندا.

توێژینەوەكە پشتی بەستووە بە شیكردنەوەی زانیاریی هەڵسوكەوتیی خۆراكی زیاتر لە حەوت هەزار و 700 ئەمریكی لەگەڵ تاوتوێكردنی كاریگەرییەكەی لەسەر دیاردەی گۆڕانی ئاووهەوا.

بابەتی پێشتر

سوودە تەندروستییەکانی ترشی سماق

بابەتی دواتر

هۆشداری بە ئاسن فرۆشەکانی گەرمیان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share