گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا خنكا

گەنجێك لە كاتی مەلەكردندا لە ئاوی خاسە خنكا و هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی تەرمەكەی دەستیپێكردووە.

پەیامنێرمان لە كەركوك پێیڕاگەیاندین، قوربانییەكە ناوی (عەلی عادل)ە و دانیشتووی گەڕەكی شۆڕیجەیە، كەمێك پێش ئێستا لە بەنداوی خاسە نزیك گوندی كۆچەك-ی سنووری پارێزگای كەركوك لەكاتی مەلەكردندا خنكاوە.

وتیشی، بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتن، تیمێك لە پۆلیسی فریاكەوتن، تیمی بەلەم و ژێرئاوگەڕ پێكهێنراوە بۆ دۆزینەوەی قوربانییەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی گواستنەوەی دۆسیەی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی دارایی

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی لەبارەی گواستنەوەی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی دارایی زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات. عەزیز…
Total
0
Share