ریکلامی کاندید و لیستەکان لە چەند شوێنێکی کەرکوک قەدەغەدەکرێت

شارەوانیی کەرکوک دانانی پۆستەری کاندید و لۆگۆی لیستەکان لە چەند شوێنێکی شارەکە قەدەغەدەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی کەرکوک لەبارەی شوێنی رێگەپێدراو بۆ بانگەشە و دانانی پۆستەر و لۆگۆی کاندید و لیستەکان نوسراوێکی ئاراستەی نوسینگەی کەرکوکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان كرد.

بەپێی بڕیارەکەی شارەوانیی کەرکوک، دانانی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن لە “باڵەخانەی حکومی و مزگەوت و کەنیسە و قوتابخانە و دامەزراوەکانی دەوڵەت” قەدەغەیە.

هەر بەپێی بڕیارەکە، ”قەدەغەیە پۆستەر و لۆگۆ و وێنەی کاندید بدرێت لە ستوونی کارەبا و دار و پرد و تونێل و دووڕیانەکان و باخچە و پارکە گشتییەکان”.

بڕیارە رۆژی 18ی كانونی دووەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک و پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەڕێوەبچێت، کە تێیدا یەكێتی و شیوعی هاوپەیمانیی (كەركوك هێز و ئیرادەمانە)یان پێكهێناوە كە ژمارەكەی بۆ هەڵبژاردن 142ە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوادەكرێت دابینكردنی موچە لەلایەن ئه‌مریكاوە ته‌واوی پێشمه‌رگه‌ بگرێته‌وه‌

وەزیری پێشمەرگە داوادەكات دابینكردنی موچە لەلایەن ئه‌مریكاوە ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بگرێته‌وه‌. شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئەمڕۆ سێشەممە 23ی…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ئەولەوییەتمان موچەی خەڵکە و هەوڵی زیاتر دەدەین بۆ مسۆگەرکردنی شایستە داراییەکان

بە بۆنەی هاتنی ساڵی تازەوە، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە. لە پەیامەكەیدا هاوسەرۆكی یەكێتی، دڵنیایی…
Total
0
Share