وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند،” بۆ ئەمساڵیش داشکانى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەردەوامە و لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت زانکۆکان هاوکاری زیاتری خوێندکاران بکەن”
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند،”بە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانی ریزبەندی نیشتمانی لە گروپی “بی” بە رێژەی 10٪ کەم دەکرێتەوە، لە زانکۆکانی ریزبەندی گروپی “سی” کرێی خوێندن بە رێژەی 15٪ کەمدەکرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو زانکۆ تایبەتانەی لە ڕیزبەندی نیشتمانی لە گروپی “دی” دان، کرێی خوێندن تیایاندا بە رێژەی 20٪ کەمدەکرێتەوە، لە پەیمانگا تایبەتەکانیش بە رێژەی 20٪ کەمدەکرێتەوە.