ڕووداوێکی هاتوچۆ لە دەربەندیخان ڕوویدا و شۆفێرەكە برینداربوو

بارهەڵگرێك كە ئاردی بارکردبوو، لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕا و شۆفێرەكەی برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕاگەیەندراوێكی لە بارەی ڕووداوەكەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، “کاتژمێر 10:10 خوولەکی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دوای ئەوەی کۆنترۆڵی لەدەست دا، لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕا”.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە برینداربووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دەربەندیخان کراوە.

ڕووداوەكانی هاتوچۆ لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان بوونەتە دیاردە، زۆربەی ڕووداوەكان وەرگەڕانی بارهەڵگر و تانكەرن و هەندێك جار گڕگرتن و سووتانی سوارڕۆكانیان لێدەكەوێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم کەمال ئاغا: پرسی سه‌رۆکكۆمار لای پارتی‌ ته‌نیا فشاره‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی هەرێمی کوردستان

هەرێم کەمال ئاغا رایدەگەیەنێت، پارتی هەوڵدەدات پۆستی سەرۆککۆمار وەک فشار بەکاربهێنێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت وه‌ک هه‌رێمی کوردستان پۆسته‌كانی عێراقیش…
Total
0
Share