ئەنجومەنی سەربازیی منبج: هێرشەکان بۆ سەر بەنداوی تشرین تێکشکێندران

ئەنجومەنی سەربازیی منبج رایگەیاند، هێرشەکانی سێ رۆژی رابردوو بۆ سەر منبج لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە تێکشکێندران و 210 چەکدار کوژران.

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج ئاماژەی بەوەکرد، سێ رۆژ بەرەنگاریی سەختیان لە ناوچەکە بەڕێوەبردووە و چەکدارەکان ناچار بە هەڵاتن بوون لە کۆتاییدا.

ئاماژەش بەوەکراوە وێڕای راگەیاندنی ئاگربەست، هێرشەکان کراون و بە پشتیوانیی ئاسمانی تورکیا ئەو هێرشانە بەڕێوەبران و زیانی زۆریش بە بەنداوی تشریان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە گەیەندراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئاکامی هێرشەکان هەشت شەرڤانی هێزەکانیان شەهیدبوون و 13ی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی گەرمیان: لە کاتی دروێنەدا منداڵێک کە دەبێتە ژێر دەڕاسەوە و گـ.ـیانلەدەستدەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایدەکات، لە ناحیەی زنانە، لە کاتی دروێنەدا منداڵێک کە چووەتە ژێر دەڕاسەوە، گـ.ـیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share