قاسم ئەعرەجی: هیچ لایەنێکی بیانیی سەربازی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی و عەربەت بوونی نییە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیەنێت، “دووپاتیدەکەینەوە کە فڕۆکەخانەی سلێمانی و عەربەت هیچ لایەنێکی بیانی سەربازی و مەدەنی تێدا نییە”.

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، “دوای سەردانی لیژنەی تایبەت بە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و عەربەت کە بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێکهێنرا، دووپاتیدەکەینەوە کە ئەو دوو فڕۆکەخانەیە هیچ لایەنێکی بیانی سەربازی و مەدەنی تێدا نییە”.

جەختی لەوەش کردووەتەوە، “ئەو دوو فڕۆکەخانەیە لە ژێر چاودێریی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی فیدراڵیدان و تەواوی دامەزراوەکانی حکومەتی فیدراڵ و هەرێم ئامادەن لە هەردوو فڕۆکەخانەکەدا بە شێوەیەکی یاسایی و بەپێی پێویست”.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی زیاتر لە 198 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی هەرێم: راپۆرتی سێ مانگی رابردوومان رەوانەی بەغداد کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share