سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا گەیشتە بەغداد

سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا گەیشتە بەغداد و لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و كەمێك پێش ئێستا گەیشتە كۆشكی سەلام.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، جۆرجیا مێلۆنی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا گەیشتە بەغداد و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و كەمێك پێش ئێستا گەیشتە كۆشكی سەلام و بڕیارە لەگەڵ لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراقدا كۆببێتەوە.

بڕیارە لەو سەردانەیدا سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا ڕاوێژكارانی سەربازیی وڵاتەكەی بەسەربكاتەوە و دواتریش سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستاندا كۆدەبێـتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوەیەكگرتووەكان باس لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەكات

باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایگەیاندووە، گەورەترین كێشەی بەردەم بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە عێراق بوونی “گروپە چەكدارەكان و گەندەڵكارانە”.…
Total
0
Share