عێراق پارەی كڕینی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا بۆ ئێران دابین دەكات

وەزیرێكی ئێران ئاشكرایكرد، لە بەرانبەر غاز و كارەبا-دا، عێراق پارەی كڕینی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا دەدات بە ئێران.

ڕەزا ئەردکانیان، وەزیری وزەی ئێران لە لێدوانێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە 29ی كانونی یەكەم میدیای فەرمیی ئێران بڵاویكردەوە ڕایگەیاند: “لەگەڵ كاربەدەستانی عێراق لە بەغداد گەیشتووینەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی سوود لە سەرچاوە دارایییەکانی ئێران لە عێراق وەربگرین و پارە بۆ کڕینی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا دەستەبەر بکەین.”

وەزیری وزەی ئێران ڕوونیكردەوە كە ئەو پارەیەی عێراق قەرزداری ئێرانە لە بەرانبەر هەناردەكردنی غاز و کارەبا لەلایەن ئێرانەوە بۆ ئەو وڵاتە، “بۆ کڕینی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە ئەوروپا بەکاریدەهێنین.”

بە وتەی ڕەزا ئەردکانیان، وەزیری وزەی ئێران، وڵاتەكەی لە دەرەوەی سنوورەكانی سەرچاوەی دارایی هەیە بە تایبەت لە عێراق و بەپێی ڕێككەوتنیان لەگەڵ بەغداد،  ئەو سەرچاوە داراییانە بۆ كڕینی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا-ی ئەوروپی تەرخاندەكرێن.

وه‌زیری وزه‌ی ئێران باسی لەوەشكرد كە لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی هاوكاریی ئابوری و بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق، دوای شه‌ش ساڵ له‌ ڕاگرتنی كاره‌كانی، لە ساڵی داهاتوودا ده‌ست به‌ كار و چالاكییه‌كانی ده‌كاته‌وه‌.

ڕاشیگەیاند كە “شاندێكی پسپۆڕ نوێنەرایەتیی  ئێران ده‌كات بە مەبەستی وتووێژ و ڕێككەوتن له‌باره‌ی كه‌رتی گشتی و تایبه‌تی لەنێوان هەردوو وڵاتدا، كە ئامانج لێی بەهێزكردنی په‌یوه‌ندیی ئێران و عێراقه‌.”

بابەتی پێشتر

دارەتوو.. لە شەڕێكدا دوو كەس كوژران و پێنجی دیكەش برینداربوون

بابەتی دواتر

پۆڵەندا.. کوڕ و باوکێکی عێراقی بە تۆمەتی هاوکاریكردنی داعش دادگایی دەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ نرخی فەرمی

ئیسحان شەمران راوێژكاری بانكی ناوەندیی عێراق بە رۆژنامەی(العربی الجدید)ی قەتەری راگەیاندووە، “چەند ڕێوشوێنێكی پێویست گیراوەتەبەر كە بەهای دۆلار…
Total
0
Share