ئەندامێكی لیژنەی دارایی: بودجەی عێراق 200 تریلیۆن دینار دەبێت

لێدوانەكان لەبارەی بڕی خەمڵێندراوی بودجەی ئەمساڵی عێراقەوە زۆرن و ئەندامێكی لیژنەی داراییش دەڵێت، “پێدەچێت 200 تریلیۆن دینار بێت”.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، “تا ئێستا ژمارەیەكی ورد و یەكلاكەرەوە لەبارەی بڕی بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراقەوە نەخراوەتەڕوو، ئەوەی باسدەكرێت خەمڵاندنە”.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران وتی، “بەپێی خەمڵاندن، پێشبینیدەكرێت بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراق بگاتە 200 تریلیۆن دینار”.

لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراقدا، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بە 65 دۆلار خەمڵێندراوە و بەپێی لێدوانی كاربەدەستانی حكومەت و بەشێك لە پەرلەمانتاران، چاوەڕواندەكرێت لە مانگی نیسانی داهاتوودا پڕۆژەیاسای بودجە پەسەندبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم دوای هەڵبژاردن سەردەمێکی نوێ لە پەیوەندیی هەرێم و عێراق بێتەکایەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان و عێراق کرد. دەقی پەیامەکەی سەرۆکی…
Total
0
Share