دارەتوو.. لە شەڕێكدا دوو كەس كوژران و پێنجی دیكەش برینداربوون

كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتییان هەبووە

لە ناحیەی دارەتوو بەهۆی دروستبوونی شەڕ و ناكۆكی لەنێوان دوو خێزاندا دوو كەس كوژران و پێنجی دیكەش برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئەمڕۆ سێشەممە 29ی كانونی یەكەم پێی ڕاگەیاندین، ئێوارەی ئەمڕۆ ناكۆكی و دواتریش شەڕ لەنێو دوو خێزانی خزمی یەكتری ناحیەكەدا ڕوویداوە و بەهۆیەوە دوو كەس لە هەردوولا كوژراون و پێنجی دیكەش برینداربوون.

بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون و باری تەندروستی هەندێكیان ناجێگیرە.

پەیامنێرمان ئەوەشی وت، هەردوو خێزانەكە كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتییان هەبووە.

ناحیەی دارەتوو سەر بە پارێزگای هەولێرە و دەكەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان: داوامانکردووە لە بودجەی ئەمساڵی عێراق سەرجەم سێ یەکەمەکان دابمەزرێن

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، داوامانکردووە سەرجەم سێ یەکەمەکان لە بودجەی ئەمساڵی عێراق جێگەیان بکرێتەوە.…
Total
0
Share