کاندیدێکی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کشایەوە

شەعلان کەریم کاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە کاندید بوون و لە حزبی تەقەدوم کشایەوە.

شەعلان کەریم سەرۆکی فراکسیۆنی تەقەدوم لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “خۆم لە ئەندامبوون لە حزبی تەقەدوم هاوکات کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کشاندەوە، لەمەودوا وەک ئەندامێکی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوام دەبم”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بڕیارەکەم بەمەبەستی دوورکەوتنەوەیە لەو تۆمەت و قسەڵۆکە ناڕاستانەی لەبارەمەوە کراون، هەرچەندە لەلایەن دادگاوە دروستی کاندیدبوونەکەم بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەلمێنرا”.
داوایشیکرد، پەلە بکرێت لە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنەکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: 150 ئەندامی زیندیکراوی داعـ.ـشمـ.ـان لە حەسەکەوە بۆ عێراق گواستەوە

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، لە پڕۆسەیەکدا، لە کۆی حەوت هەزار زیندانیکراوی داعش، 150 زیندانیکراو گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی…
Total
0
Share