وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە بەپێی پێشبینییەكان سبەی پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان بە گشتی لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتردەبێتەوە بە ڕێژەی(2-3)پلە بە بەراورد لەگەڵ تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆك : 31 پلەی سیلیزی
كەركوك : 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی