هاتوچۆ هۆكاری دەستبەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان ئاشكرادەكات

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان روونكردنەوە لەبارەی هۆكاری دەستبەرداگرتنی ژمارەیەك لە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان لە سنوورەكە ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “لە دوو ڕۆژی رابردوودا دەستبەسەر 15 ئۆتۆمبێلی بێسەرەتادا گیراوە”.

سامان عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەك لە هاوڵاتییان سكاڵایان لەسەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان تۆماركردبوو كە شۆفێرەكانیان رووداوی نەخوازراو بەهۆی ئەو ئۆتۆمبێلانەوە ئەنجامدەدەن و دواتر خاوەنەكانیان تابلۆكانیان گۆڕیوە و ناناسێندرێنەوە.

راشیگەیاند، “تیمەكانی هاتوچۆ بڕیاریاندا كە لە سەرجەم بازگەكان و ناوشار گومان لەسەر هەر ئۆتۆمبێلێك هەبێت كە بێسەرەتان دەستیان بەسەردادەگیرێت و لە ماوەی دوو رۆژی رابردووشدا 15 ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دەستیان بەسەرداگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: ئێستا بەرەی پێشەوەی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە گەیشت کە دەبێتە هۆی بەفربارینێکی زۆر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “هەرئێستا ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە نزیکبووەوە کە پێشبینیدەکرێت…
Total
0
Share