پەرلەمانتارێك: بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ زیادكردنی مووچە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ زیادكردنی مووچەی خانەنشینان و پێدانی دەرماڵە بە فەرمانبەران، هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە و تەنها بەشێك لەو مووچەخۆرانە دەگرێتەوە كە میلاكیان لەسەر حكومەتی عێراقە و لە فەرمانگە فیدراڵییەكاندا خزمەتدەكەن.

لە دوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردا هەر خانەنشینێك مووچەكەی كەمتر بێت لە یەك ملیۆن دینار بڕی 100 هەزار دینار بۆ مووچەكەی زیاددەكرێت لەگەڵ پێدانی دەرماڵە بە رێژەی 50% بەو فەرمانبەرانەی كە پلەكانیان هەشت و نۆ دەیە، جگە لە دەرماڵەی بڕوانامە و پیشەیی هیچ دەرماڵەیەكی دیكەیان بۆ خەرجناكرێت.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ زیادكردنی مووچەی خانەنشینان، هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە بەو پێیەی سیستمی مووچەی هەرێم لەگەڵ عێراق جیاوازە.

راشیگەیاند، بەشێك لەو فەرمانبەرانەی كە میلاكیان لەسەر حكومەتی فیدراڵییە و لە هەرێمی كوردستان خزمەتدەكەن بڕیاری پێدانی دەرماڵەكە دەیانگرێتەوە كە پلەكەیان دیاریكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: مووچە مافی خەڵكی كوردستانە نە منەتی حكومەتی عێراق و نە منەتی حكومەتی هەرێمە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، سیاسەتی یەكێتی و سەرۆك بافڵ جیاكردنەوەی دۆسیەی مووچەیە لە ناكۆكییە سیاسییەكانی بەغداد و هەرێم.…
زیاتر ببینە

توركیا بەڵێنی لە سوید و فینلەندا وەرگرت
چەك و پەكەكە داواكاریی سەرەكیی توركیا بوون بۆ هەردوو وڵاتەكە

دوای ئەوەی توركیا ڕەزامەندیی دا بۆ بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە هاوپەیمانیی ناتۆ، ‏سەرچاوەیەكی ئەمریكی ڕەتیدەكاتەوە واشنتۆن هیچ…
Total
0
Share