بانكی ناوەندیی عێراق هەنگاوێكی نوێ دەگرێتەبەر

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ جێبەجێكردنی بڕیارێكی بانكی ناوەندیی عێراق لە ساڵی نوێوە كە دەبێت سەرجەم مامەڵە دارایی و بازرگانییەكان بە دینار بێت بانكەكە بە نیازی چاپکردنی دیناری نوێی عێراقیيە تا وەكو كێشەی كەمیی نەختینە لە ناوخۆدا روونەدات.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بڕیارێكی بانكی ناوەندیی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو سەرجەم مامەڵە دارایی و بازرگانییە ناوخۆییەكان دەبێت بە دیناربێت و ئەو هەنگاوەش پێویستی بە دینار هەیە و بانكەكە پلانی هەیە بە نیازی چاپکردنی دیناری نوێی عێراقیيە تا گرفتی كەمیی نەختینە لە ناوخۆ روونەدات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بانكی ناوەندی داوا لە هاوڵاتییان دەكات بەشێكی زۆری مامەڵەكانیان لە رێگای كارتی ئەلیكترۆنییەوە بێت كە تاوەكو گرفتی كەمیی نەختینە لەناو بازاڕ و مامەڵە داراییە ناوخۆییەكاندا روونەدات.

بابەتی پێشتر

چارەسەرێکی گرنگ بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share