راگەیەندراوێك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی ھەرێم رایدەگەیەنێت، لە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا تائێستا نزیكەی 203. ھەزار و 935 خێزان سوودمەندبوون.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی ھەرێم بڵاویكردەوە، رۆژانە یەك ملیۆن و ھەشت سەدوو حەفتاو دوو ھەزار لیتر بەنزینی جۆری نۆرماڵ بە نرخی ٧٥٠ دیناری دابیندەكات و لەڕێگای تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی نەوت و كانزاكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانەوە دابەشیدەكات، مۆڵەتی بە كۆمپانیا و بەنزینخانەكانیش داوە بە مەرج و رێنماییەكانی وەزارەت و بەكوالێتییەكی باش بەنزین دابینبكەن .

سەبارەت بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا رایگەیاند، توانراوە لە ماوەیەكی كەمدا پڕۆسەكە بەسەركەوتوویی بەسەر ماڵاندا جێبەجێبكرێت و نرخەكانیش لەبازاڕدا ڕووی لەدابەزینە، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی 10 رۆژدا توانراوە 73 ملیۆن و 448 ھەزرا و 922 لیتر نەوتی سپی دابینبكرێت و بڕی 40 ملیۆن و 787 ھەزار لیتر لە ناوچە شاخاوییەكان دابەشبكرێت و 203 ھەزار و 935 خێزان سوودمەندبن، ئەم پڕۆسەیەش بەردەوامدەبێت بۆ ئەوەی ئەو ھاوڵاتییانەش بگرێتەوە كە ساڵی رابردوو نەتوانرا نەوتەكەیان بەسەردا دابەشبكرێت بە تایبەتی ناوشار و دەوروبەر.

بابەتی پێشتر

بانكی ناوەندیی عێراق هەنگاوێكی نوێ دەگرێتەبەر

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتی لە سەیدسادق کرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: هاوارمان کرد داخستنی تونێلی دەربەندیخان کارەساتی لێدەکەوێتەوە، گوێیان لێنەگرتین

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، داوایانکردووە لە وەرزی هاویندا تونێلی دەربەندیخان دانەخرێت، چونکە بەکارهێنانی چیای بەرانان لەم کاتەدا کارەساتی…
Total
0
Share