عێراق دەیەوێت هێڵێکى نوێى گەشتى ئاسمانى بۆ چین بکاتەوە

هێڵى ئاسمانیى عێراق ئامادەکارى بۆ کردنەوەى هێڵێکى گەشتى چوون و هاتن لەگەڵ پەککین-ى پایتەختى چین دەکات.

وەزارەتى گواستنەوەى عێراق بڵاویکردەوە، هێڵى ئاسمانیى عێراق لە ئامادەکاریکدا بۆ کردنەوەى دووەم هێڵى گەشت بەرەو چین و بەتایبەتیش بۆ پەککین-ى پایتەخت و لەئێستادا کار لەسەر تەواوکردنى ئامادەکارییە پێویستەکان دەکات بۆ ئاسانکاریى گەشتەکان لەنێوان بەغدادى پایتەخت و پەککین.

ئەو راگەیەندراوە لەدواى رێوڕەسمێک بوو بەبۆنەى تێپەڕبوونى 10 ساڵ بەسەر کردنەوەى گەشتى راستەوخۆى نێوان بەغداد و کوانجۆ، کە لە چین بە ئامادەبوونى باڵیۆزى عێراق لەو وڵاتە و بەرپرسانى چین و نوێنەرى کۆمپانیاکانى هەردوو وڵات بەڕێوەچوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی دوو خۆبەخشمان لە هەڵەبجە پێگەیشت

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، گیانلەدەستدانی ئەو دوو کەسە خۆبەخشەی هەڵەبجە لە ئاگرەکەدا، گوزارشت لە قوربانیدان بۆ پاراستنی ژینگە…
Total
0
Share