سامانە سروشتییەكان:  رۆژانە نزیکەی دوو ملیۆن لیتر بەنزینی 750 دیناری دابەشدەکەین

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، رۆژانە یەک ملیۆن و 872 هەزار لیتر بەنزینی جۆری نۆرماڵ  بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم دابین دەکەین.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە،  رۆژانە راستەوخۆ یەک ملیۆن و 872 هەزار لیتر بەنزینی جۆری نۆرماڵ  بە نرخی 750 دینار دابین دەکەین و لە ڕێگای تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی نەوت و كانزاكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانەوە دابەش دەكرێت.

باس لەوەشدەکات، مۆڵەت بەكۆمپانیا و بەنزینخانەكانیش داوە بە مەرج و رێنماییەكانی وەزارەت و بەكوالێتییەكی باش بەنزین دابین بكەن .

پەیوەست بە پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا، وەزارەتەکە دەڵێت، توانراوە لەماوەیەكی كەمدا پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەركەوتوویی بەسەر ماڵاندا جێبەجێ بكرێت و نرخیش لەبازاڕدا ڕووی لەدابەزینە.

بەپێی ئاماری وەزارەتەکە، لەماوەی 10 رۆژدا 73 ملیۆن و448  هەزار و622 لیتر نەوتی سپی  دابین کراوە و بڕی 40 ملیۆن و 787 هەزار لیتر لە ناوچە شاخاوییەكان دابەشكراوە ، 203 هەزار و 935 خێزان لە و نەوتە سوودمەندبوون.

 

 

 

بابەتی پێشتر

روونکردنەوەیەک لە جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستانەوە

بابەتی دواتر

کێ دەگەڕێتەوە بۆ کلاسیکۆ؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share