سێ خوێندكار چوار هەزار دۆلاریان دۆزییەوە و رادەستی بەڕێوەبەرەكەیان كرد

سێ خوێندكار بە ناوەكانی محەمەد نەوزاد لە پۆلی 10ـی وێژەیی و یاد لوقمان و ئاریا میدیا لە پۆلی 11ـی زانستی لە ئامادەیی (ئەمین فەیزی کوڕان) لە گەڕەکی عەواڵی شاری سلێمانی، چوار هەزار دۆلاریان دۆزیوەتەوە و پارەكەیان رادەستی بەڕێوەبەری خوێندنگەكەیان كردووە.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لەو بارەیەوە رایگەیاند، قسەی لەگەڵ خوێندكارەكان کردووە و دەستخۆشی لێکردوون كە “بەوپەڕی دەستپاکییەوە” پارەكەیان رادەستی بەڕێوەبەری خوێندنگەكەیان کردووە.

وەزیری پەروەردە دەڵێت، “ئەوە گەورەترین بڕوانامەیە، سوپاس بۆ پەروەردەی خێزانەکانتان، سوپاس بۆ مامۆستاکانتان، بە نووسراوی فەرمیی وەزارەت سوپاسنامەیان ئاراستە دەکەم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێبوار تەها: یەکێتی بە سەرکردایەتیی حەکیمانەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کاروانە شکۆدارەکەی بەردەوامە

ڕێبوار تەها، ڕایگەیاند، یەکێتی بە سەرکردایەتیی حەکیمانە و بوێرانەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کاروانە شکۆدارەکەی بەردەوامە. ڕێبوار تەها،…
Total
0
Share