کێ دەگەڕێتەوە بۆ کلاسیکۆ؟

سێ یاریزانی بەرشلۆنە چانسی ئەوەیان هەیە بەشداری کلاسیکۆی خولی ئیسپانیا بکەن.

بڕیارە سبەى هەینی یانەى بەرشلۆنە مەشقێکی چڕ و پڕ بکات بۆ کلاسیکۆ.

لەو مەشقەدا دەردەکەوێت کێ دەتوانێت بەشداری کلاسیکۆ بکات.

لە ئێستادا شەش یاریزان کە کۆندی و لیڤاندۆڤسکی و پێدری و دی یۆنگ و سێرجی ڕۆبێرتۆ و رافینیان بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتونەتەوە.

تیمی پزیشکی گەشبینە بە گەڕانەوەى سێ یاریزانی سەرەکی پێش کلاسیکۆ.

پێشبینی دەکرێت هەریەک لە یاریزانان دی یۆنگ و رافینیا و لیڤاندۆڤسکی چانسی بەشداریکردنیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید هەبێت.

یارییەکە شەمە کاتژمێر 5:15 خولەکی ئێوارە لە یاریگاى بەرشلۆنە بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پێشتر

سامانە سروشتییەكان:  رۆژانە نزیکەی دوو ملیۆن لیتر بەنزینی 750 دیناری دابەشدەکەین

بابەتی دواتر

فلێکس لەسەر پێکانەکەى هاتە دەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share