روونکردنەوەیەک لە جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستانەوە

جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسان بڕیاری لادانی سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكاكەیان رەتدەكاتەوە.

بژار حەکیم، جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، پێش دەستبەکاربوونی لەو پۆستەدا، ئەنجومەنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە مانگی تەمموزی ساڵی 2021 بڕیاری لادانی کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای دەرکردبوو.

دەشڵێت، “دوای دەستبەکاربوونمان وەک جێگری نەقیب لە مانگی 12ی ساڵی 2021، تا ئێستاش ئێمە راشکاوانە بە نەقیب و ئەنجومەنی سەندیکامان راگەیاندووە کە بەهیچ شێوەیەک وەک لیستی سەوز لە سەندیکا، ناچینە ژێر بڕیاری لادانی سکرتێری لقی سلێمانی”.

بژار حەكیم دووپاتیشیدەكاتەوە، وەك جێگری نەقیبی رۆژنامەنووسان و لیستی سەوزی سەندیکا، بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ بڕیاری لادانی سکرتێری لقی سلێمانی نین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: عێراق چاوی لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمە بۆ ناردنی مووچە

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەموو چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانن. شیروان میرزا، ئەندامی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی كارەبا: ئەو ڕاوێژكارەی بەریتانیا كە ڕۆڵی هەبوو لە دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا كۆچی دوایی كرد

وەزارەتی كارەبای هەرێم بڵاویكردووەتەوە، بە داخەوە نۆئیل مۆریس ڕاوێژكاری پێشكەوتووی بەریتانیا كە ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لە پڕۆژەی سیستمی…
Total
0
Share