دوای ئەوەی رۆژی رابردوو، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بڕیاریدا رۆژی شەممەی داهاتو خوێندن دەستپێبکاتەوە، ئەمرۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکە رایانگەیاند، بایکۆت ناشکێنن.
مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی زانکۆی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، لە بایکۆتی خوێندن بەردوام دەبین هەتا ئەوکاتەی کەشێکی گونجاو بۆ خوێندن دەستەبەر دەکرێت.
ئاماژەیان بە ئەوەش کرد، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لەدەرکردنی بڕیارەکەدا ئەوەیان لەبەرچاو نەگرتووە کە پرۆسەی خوێندن لە سنووری سلێمانی بەراورد بە هەولێر و دهۆک نزیکەی حەوت هەفتە دواکەوتووە.
رۆژی رابردوو، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک، بڕیاریدا رۆژی شهممهی داهاتو 28 ی تشرینی یەکەمی 2023 پڕۆسهی خوێندن دهستپێبكاتهوه.