دیندار دۆسكی و دوو تۆمەتباری دیكە خۆیان ڕادەستی پۆلیس كرد

پۆلیسی دهۆك وەزیرێكی پێشووی عێراق و دوو كەسی دیكەی بە تۆمەتی کوشتنی کەسێك دەستگیركرد.

هێمن سلێمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لە 28ی ئەم مانگە کەسێک لە گوندی “پیرەفاتێ”ی سەربەناحیەی زاوێتە كوژرا، فەرمانی دەستگیركردن بۆ سێ کەس دەرچووە، یەکێک لەوانەش هەر لەو ڕۆژەدا خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە، دوو تۆمەتبارەكەی دیكەش ئێوارەی دوێنی خۆیان ڕادەستی پۆلیسی دهۆک کردووە.

ئاشكراشیكرد، یەکێک لەوکەسانەی كە دوێنی خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە “دیندار نەجمان دۆسكی”یە کە پێشتر وەزیربووە لە حکومەتی عێراقدا.

وتەبێژەكەی پۆلیسی دهۆك جەختیشی كردەوە، لە ئێستادا ناوبراو و دوو تۆمەتبارەكەی دیكە لە یەکێک لە بنکەکانی پۆلیسی دهۆک بە بڕیاری دادوەر لێکوڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

دیندار نەجمان دۆسكی، پێشتر یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی یەکگرتووی ئیسلامی و وەزیربووە لە حكومەتی عێراق و ماوەیەكە پەیوەندی بە ڕیزەكانی پارتی كردووە.

بابەتی پێشتر

لۆهانسك ڕاپرسی بۆ چوونەپاڵ ڕوسیا ئەنجامدەدات

بابەتی دواتر

هەموو ئاسانکارییەکی کردووە بۆ ئەوەی نەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی هەرێم داوای نوێکردنەوەی زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو دەکات

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم رایگدەگەیەنێت، “زانیاریی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەناو سیستمی (E-PARWARDA) پڕبکرینەوە و نوێبکرێنەوە”. لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی…
Total
0
Share