جارێكی دیكە مووچە دوادەكەوێت
مەرج بۆ ناردنی 700 ملیارەكە دانراوە

وەزیری دارایی عێراق مەرجی بۆ ناردنی 700 ملیار دیناری دووەم بۆ هەرێم هەیە، وەزارەتی دارایی هەرێمیش سەرقاڵی جێبەجێكردنی مەرجەكەیە و بەمەش ناردنی پارەكە دوادەكەوێت.

لە كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە، تا حكومەتی هەرێم لیستی خەرجی و داهاتی هەر سێ مانگی (تەمموز، ئاب و ئەیلول)یان رەوانە نەكات، ئامادەنییە دووەم 700 ملیار دینار بۆ هەرێم رەوانە بكات.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا كە لە سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە پێیگەیشتووە، لەئێستادا وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەكردنی ئەو لیستەیە و چاوەڕوان دەكرێت پاش تەواوبوونی، سەرەتای هەفتەی داهاتوو رەوانەی بەغدادی بكات، تا بڕە پارەكەی بۆ رەوانە بكرێت.

دواكەوتنی ناردنی پارەكە لەكاتێكدایە لەگەڵ ئەوەی مانگی تشرینی یەكەم (10) لە كۆتاییەكانی نزیكدەبێتەوە، مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی تەمموز (7)یان وەرگرتووە، چاوەڕوان دەكرا ئەو بڕە پارەیەی دووەمی بەغداد مووچەی مانگی ئاب (8)ی پێدابەشبكرێت.

هەفتەی رابردوو شاندی هەرێم بە سەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە بەشداری شاندی وەزارەتی دارایی عێراق ئەنجامدا.

لەو كۆبوونەوەیەدا سەرەڕای روونكردنەوە لەبارەی دۆخی دارایی، شاندەكەی هەرێم لیستی خەرجی و داهاتی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی پێشكەشكردن.

بابەتی پێشتر

تۆمارکردنی وێنەو ڤیدیۆ لە پۆلدا قەدەغە کرا

بابەتی دواتر

مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی: بایکۆت ناشکێنین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی : پێشوازی لە دەستپێشخەريیەكان دەكەین كە لەبارەی دۆخی عێراقەوە خراونەتەڕوو

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی عێراقەوە ڕایدەگەیەنێت، بەنیگەرانییەكی قوڵەوە لەم ڕۆژانە چاودێریی ئەم بارودۆخەمان دەكرد كە…
Total
0
Share