دوا نیازی ترەمپ بەر لە جێهێشتنی كۆشكی سپی ئاشكرادەكرێت

دۆناڵد ترەمپ

میدیایەكی ئەمریكی دوا نیازی دۆناڵد ترەمپ ئاشكرادەكات بەر لەوەی لە مانگی كانونی دووەمی داهاتوودا كۆشكی سپی جێبهێڵێت.

ڕۆژنامەی دەیلی بێست ئەمڕۆ سێشەممە 29ی كانونی یەكەم لەسەر زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بەمدواییە پرسیاری لە یاریدەدەر و ڕاوێژكارانی كردووە دەربارەی شێوازی ناونانی فڕۆكەخانەكان بە ناوی یەكێك لە سەرۆكە پێشینەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان.

بەپێی پێشبینی ڕۆژنامەكە ترەمپ دەیەوێت یەكێك لە فڕۆكەخانەكان بەناوی خۆیەوە ناوبنێت بەر لە جێهێشتنی كۆشكی سپی لە مانگی داهاتوودا.

لەسەر زاری یەكێك لە سەرچاوەكانیشەوە بڵاویكردووەتەوە، ترەمپ ماوەیەك بەر لە هەڵبژاردنەكانی 2020 پرسیاری لە بارەی “كار و پێویستی و بەڵگەنامە” پێویستەكان بۆ ناونانی فڕۆكەخانەیەك بەناوی سەرۆكێكی پێشووەوە كردووە.

هەروەك كەسێكی دیكەی نزیك لە ترەمپ وتویەتی، سەرۆك لەماوەی سەرۆكایەتییەكەیدا لانیكەم دووجار لەسەر ئەو پرسە دواوە، بەتایبەتیش لە سەرەتاكانی ساڵی 2018، كە تیایدا خواستی خۆی نیشانداوە بۆ ئەوەی فڕۆكەخانەیەكی نیشتیمانی یان نێودەوڵەتی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان هەڵگری ناوی (دۆناڵد جەی ترەمپ) بێت، هاوشێوەی ناونانی فڕۆكەخانەی نیشتیمانی لە واشنتۆن-ی پایتەخت بەناوی رۆناڵد ڕیگان-ەوە.

پرسەكە تەنها لە فڕۆكەخانەكاندا نەوەستاوەتەوە، بەڵكو سەرچاوەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو كە جارێك گوێی لێبووە ترەمپ بیری لە جۆرێك لە فڕۆكەهەڵگری دەریایی كردووەتەوە كە بەهەمان شێوە هەڵگری ناوەكەی بێت بۆ نمونە (یو ئێس ئێس دۆناڵد ترەمپ).

بابەتی پێشتر

توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم 103 هەزاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

عێراق ڤاكسینی دژەكۆرۆنای فایزەر-ی ئەمریكی هاوردە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت زیاتر بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت…
Total
0
Share