عێراق ڤاكسینی دژەكۆرۆنای فایزەر-ی ئەمریكی هاوردە دەكات

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 29ی كانونی یەكەم كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا و چەند پرۆژەیەكی پەسەنكرد.

كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشستیی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران بەڕێوەچوو، چەند تەوەرێكی پەیوەست بە بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ئێستای عێراق و قەیرانی دارایی و ڕوبەڕوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا-ی تاوتووێكرد.

دوای كۆبوونەوەكە، حەسەن نازم وەزیری ڕۆشنبیری و وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە دوا و ڕایگەیاند، “حكومەتی ئێستا خۆی لە ئاڵۆزتربوونی دۆخەكە ناپارێزێت و بە ئارامی و داناییەوە مامەڵەی لەگەڵ ئاڵنگارییە ئەمنییەكاندا كردووە”، (ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو ڕوداوە ئەمنییانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕویاندا و هەڕەشەكردنیان لە حكومەت و سەرۆكوەزیران بەدوای خۆیاندا هێنا)

وتیشی، “بودجەی 2021 سەرەتای پلانە گشتگیرەكەی حكومەتە بە مەبەستی چاكسازیكردن و تەنها بۆ ماوەی یەك ساڵ نییە، چونكە بودجەی یەك ساڵ ناتوانێت لێكەوتەكانی ساڵانی ڕابردوو چاكبكات.”

سەبارەت بە هەوڵەكانی حكومەت بۆ بەدەستخستنی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا، وتەبێژەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد، “وەزیری تەندروستی جەختیكردووەتەوە لەوەی ڕێوشوێنەكانی هاوردەكردنی ڤاكسینی فایزەری لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكەدا تەواوكردووە.”

بە وتەی حەسەن نازم، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، پرۆژەكەی وەزارەتی گواستنەوە بۆ دروستكردنی دوو كەشتیی گەورە پەسەندكراوە. هەروەها “پرۆژەی دروستكردنی پاڵاوتگەی باشوور پەسەندكراوە و پاڵاوتگەكە لە ساڵی 2022ـدا دەكەوێتەكار.”

بابەتی پێشتر

دوا نیازی ترەمپ بەر لە جێهێشتنی كۆشكی سپی ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

ئێستا دەقی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: چاوەڕواندەكرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت و…
Total
0
Share